دوا قۆناغی ئەنفال:

دوا قۆناغی ئەنفال:

هەڵمەتی ئەنفال بە ناوی سورەتی هەشتەمی قورئانەوە ناونراوە کە بە واتای (غەنیمەتەکانی شەڕ) دێت. لە ژێر سەرکردایەتی عەلی حەسەن ئەلمەجید کە بە "عەلی کیمیایی" ناسراوە، بەرپرسی لێژنەی کاروباری ڕێکخستنی باکووری حیزبی بەعس بوو، داڕێژەری تەواوی هەڵمەتی ئەنفال بوو. ئۆپراسیۆنی ئەنفال (٨) قۆناغی خایاند، لە(٢٢ی شوباتی ١٩٨٨ تا٥ی ئەیلولی ساڵی ١٩٨٨) بەردەوام بوو، دوایین قۆناغی ئۆپرسیۆنی ئەنفال لە بادینان لە (٢٥ی ئابی ١٩٨٨ تا ٦ی ئەیلولی ٩٨٨ ) بەردەوام بوو. ئۆپەراسیۆنێکی ورد و پلان بۆ داڕێژراو بوو، ئەم هێرشە لە (11) ئاراستەی جیاوازەوە بۆ سەر ناوچەکانی بادینان دەستی پێکرد.
بەشداربووانی ئۆپەراسیۆنەکە فەیلەقەکانی (١، ٢ و ٥)، فەجی جاشەکان کەبە فەوجی (خفیف) ناسراوە. بەگشتی نزیکەی (200)، هەزار چەکدار و سەرباز لە پرۆسەکەدا بۆ کۆمەڵکوژکردنی کورد بەشداربوون.
دوایین قۆناغی ئەنفال بە هۆی بەکارهێنانی چەکی قورس مامەڵەی درەندانەی سوپای عێراق لەو ناوچەکە لە قۆناغەکانی پێشووتری ئەنفال جیاواز بوو. سوپای عێراق (١٩) جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە. هاوڵاتییانی ناوچەکە کاتێکی کەمیان هەبوو بۆ هەڵاتن، چونکە پێشڕەوی سەربازی خێرا و بێ بەزەییانە بوو. بە هەزاران ژن و پیاو و پیر و منداڵ گەمارۆدران و بەپێی ڕەگەز جیاکرانەوە و بۆ ناوەندەکانی ئۆردوگای زۆرەملێ گواسترانەوە. دواتر زۆرێک لەو پیاوانە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا خنکێندران، ژن و منداڵ و بەساڵاچووان بە زۆر لە ژێر بارودۆخێکی ناخۆشدا خراونەتە ناو زیندانەکانی خوارووی عێراق.
نزیکەی (٤٠) هەزار خێزانی کوردی ئاوارەی باکوری کوردستان بوون، بەشێکیان لەشاخەکان گیرییان خواردبوو، زیاتر لە (5) هەزار هاونیشتمانی سڤیل کۆمەڵکوژ کراون. بەداخەوە تاوەکو ئێستا رووفاتی هیچ ئەنفالکراوێکی بادینان نەگەڕێندراوەتەوە، چونکە هیچ گۆڕێکی بەکۆمەڵیشیان نەدۆزراوەتەوە".
ئەنفالی بادینان نەک هەر کوشتاری بەکۆمەڵی لێکەوتەوە بەڵکو شوێنەواری وێرانکاری بەدوای خۆیدا بەجێهێشت. نزیکەی (٦٠٠ )گوند وێران بوون و بووە هۆی ئاوارەبوون و بێ ماڵ و حاڵبوونی نزیکەی( ٦٠ ) هەزار هاوڵاتی مەدەنی.
ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و لێکۆڵینەوەکانی دواتر سروشتی سیستماتیکی ئەو دڕندەییانەی پشتڕاستکردەوە، کە بووە هۆی ئەوەی ڕژێمی سەددام حوسێن لە ئاستی جیهانیدا بە تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی مەحکوم بکرێت.
دوای ڕووخانی ڕژێمی سەددام حوسێن لە ساڵی (2003)، هەوڵەکان بۆ هێنانەدی دادپەروەری بۆ قوربانیانی ئەنفال ساريژکردنی زامەکانی کەسوکاری قوربانیان. عەلی حەسەن ئەلمەجید داڕێژەر و تاوانباری ئەنفال ساڵی (2010) دوای دادگایی کردن دواجار لە سێدارەدرا. دادگای باڵای عێراق بە فەرمی هەڵمەتی ئەنفالەکەی بە جینۆساید ناساند، سەرەڕای ئەم هەنگاوانە، کاریگەرییەکانی ئەنفال لەسەر کۆمەڵگای کوردی بەردەوامە. یادگاری و یادی ساڵانە و هەوڵی بەردەوامی تاوانی جینۆساید و گۆڕە بە کۆمەڵەکان وەک بیرهێنانەوەی دڕندەییەکانی حیزبی بەعس جەخت لەسەر خۆڕاگری تاکی کورد دەکاتەوە، لە بەرامبەر ئازارە بەردەوامەکان. بەتایبەت ئەو دایکەی یان ئەو باوکو خوشکانەی کە چاوەڕێی هەڵدانەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵن، بە ئامانجی گەڕانەوەی تەرمی ئازیزانیان.

Top