كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كابینەی ئاوەدانی
خەم خۆری نیشتمان و ئاوەدانی كوردستان، بناغەیەكی ئاوەدانی وخزمەتگوزاری هێندە بە هێز و ئابوورییەكی پتەوت بۆكوردستان داناوە كە بە هەزاران دوژمن نابەزێ. كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سەرەتای دەست بەكاربوونییەوە بەڵێنی بە هاوڵاتیانی كوردستان دا كە لە ئاست داواكاری و متمانەی گەل بن، ئەو هەنگاوە چارەنووسسازانەی لە سێكتەرە جیاوازەكان بۆ تەوای شاروشارۆچكەكان بە پڕۆژەی جیاواز و خزمەگوزاری هەمەچەشن دەستی پێ كرد، هەنگاوی گرنگ بوون بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری و هەمەچەشنكردنی داهات، سەرەڕای ئەوئاستەنگ و كێشانەی لە روِوی ئابورییەوە حكومەتی ناوەندی دروستی كردووە، قۆناغە سەخت و دواژەكان تێپەڕین و سەرۆك وەزیرانێكی ماندوونەناس بەردەوام بەكردارخزمەتی نیشتمان دەكات قەیرانی سیاسی و ئابووری ناوخۆیی و دەرەكی نەیان توانی ڕێگری لە هەنگاوەكانی بكەن، ڕێزدار(مەسروور بارزانی ) بۆ چاكسازی و خزمەتگوزاری كوردستان كارزیمایی سەرۆك وەزیران ڕێبەرێكی ڕاستەقینەی هاوڵاتیان،
پێناسەیەكی سەرەتایی خزمەتگوزاری بریتییە لە دابینكردنی پێداویستییە سەرەتاییەكانی كۆمەڵگە، ئاو، كارەبا، نەخۆشخانەكان، قوتابخانەكان، جادە و پرد، هەر ئەمانەشە كە پێیان دەگوترێت ژێرخانی ئابووری.
لەراستیدا، چەمكی ژێرخانی ئابووری لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە لە ساڵانی دوای 1945 بەدیاریكراوی لە ساڵی 1947 لە پلانی مارشاڵ بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ئەوروپا بەرجەستەبوو،پرۆفیسۆر (مەهدی جابر مەهدی) لەپێشەكی كتێبی (حوكمڕانی باش)دا بەم جۆرە پێناسەی حكومەت دەكات دەڵێت: «حكومەتی باش گوزارە لەخواستەكانی مرۆڤ دەكات بەئاڕاستەی هێنانەدی سەقامگیری سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتیی، لەبەر ئەمەشە كە لەئەدەبیاتی نەتەوەیەكگرتووەكاندا وەك پێداویستییەكی شێڵگیرانەیە بۆ پێشكەتن و گەشەپێدان ئاماژەی پێدراوە».
زۆر گرنگە هەموو حكومەتێك پایە بنچینەییەكانی تێدا بێت و بەرپرسیاربێت لەدەستەبەركردنی لانی كەمی ئاسایش و گوزەرانی میللەتدا.ئەوەلەم كابینەیەكراهەروائاسان نیەو وێرای تەنگەشەی سیاسی وئابوری لەناوخۆودەرەكی ،دەستی ئاوەدانی وخزمەتگوزاری گەیشتۆتەشاروشارۆچەكانی كوردستان وفریاد ڕەسی تەنگانەی هاوڵاتیانی كوردستان لەسێكتەری كشتوكاڵ ئاوەدانی ئاووكارەباوتەندروستی وپەروەردەوخوێندنی باڵاچاكسازی وپڕۆژەی خزمەتگوزاری ڕاگەیاندووە بەپێی داهات وسەرچاوەی سامانی سروشتی و دەروازەسنورییەكان وداهاتی ناوخۆبەشێوازێكی داهێنەرانەخزمەتی پێشكەش بەخەڵكی كوردستان كرد لەماوەی ساڵانی ڕابردوئەوپڕۆژانەی تەواونەكرابون تەواوكران سەرەڕای ئەوهەمووپلان ودژایەتی ئاستەنگ دروست كردن بۆبەرنامەكانی سەرۆك وەزیران خەم خۆری ودڵسۆزییان بۆنیشتمان ئێمەوئەوان زۆرلێك جیاوازین كرداروجێ بەجێ كردنی كارنامەی حكومەت بڕگە بە بڕگە و مادە بە مادە كاری لەسەركردووە.
بەرپرسیارێتی لای ئێمە نیشتمان وشەیەكی بچووكە بەڵام لەدڵدا پانتاییەكی گەورەیە خۆشەویستی نیشتمان خۆشەویستییەكی ڕاستەقینەیە، چونكە لە قوڵایی دڵی مرۆڤەوە سەرچاوە دەگرێت، خۆشویستنی نیشتمان ئەركە لەسەر هەرتاكێكی كۆمەڵگا چونكە بە نەبوونی نیشتمان ئەوا تۆ بێكەسی و بێلانەی و لە هەر شوێنێكی دنیا دوور لە نیشتمان غەریبی كە ئەمەش زۆر مەحالە.
ئەوانەی نیشتمانەكەیان خۆش دەوێت بە هێزی تەواوەوە داوای بەرگری لێدەكەن و نەك تەنیا بە هەڵگرتنی چەك و جێگیربوونیان لەسەر سنوورەكانی بۆ پاراستنی لە دوژمنان و سوپا داگیركراوەكان، گەڕان بە نیشتمان قەڵایەكی بێ عەمبار لە بەرامبەر هەموو هێرشێكدا، بەهەشتێكە كە دەبێت بە دیوارە بەرزەكان دەورە بدرێت و بە گیان و خوێن پارێزراو بێت و نیشتمان تەنیا بە خوێنی بەرگری ئەو بۆ بڵاوكردنەوەی خۆشەویستی و هاوسۆزیی كۆمەڵایەتییە لە نێوان منداڵەكانیدا بۆ ئەوەی لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەكی دەرەكیدا بەهێز و خۆڕاگر بن كاتێك مرۆڤ بەرگری لە نیشتمانەكەی دەكات، وا هەست دەكات كە بەرگری لە گیانی خۆی و مافی خۆی و منداڵەكانی دەكات كە بە ڕاستگۆیی و باوەڕبەخۆیی بژین،ئەركی هەموو دامودەزگاو دامەزراوەو خزمەتگوزارییەكی دەوڵەت دەبێتە پاراستن و پێگەیاندنی هاولاتیان ، خۆ مەسەلەی ئاسایشی نەتەوەیی و پاراستنی خاك و نیشتیمان ئەوە ئەركیكی پیرۆزە ، كە خەتی سوور بۆ هەموو كردەوەو دەسەلاتەكان و ئامانجەكان دەكێشێت .
خەتی سوور: پاراستنی ژیان وكەرامەتی نەتەوەیە . هەرچی كار بكاتە سەر ئەوە خەتی سوورە، بەزاندنی ئەو خەتە مانای فەشەلهێنانە لە سەركردایەتیی و ئەركی ئەخلاقیی و گەر نەتوانن ئەو ئەركە بەجێبگەیەنن یان گەر لە ژێر سەركرادیەتی ئەواندا ئەو خەتە بەزێندرابێ و ئەو ئەركە لە بەر هەر هۆیەك بێت فرامۆش كرابێت ، راستەوخۆ بەرپرس بن یان ناڕاستەوخۆ ئەوە جوامێرانە واز دێنن و جێگا بۆ كەسانی بەتواناتر و دڵسۆزتر چۆل دەكەن .