بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک ٢٨ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک ٢٨ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

مانگی سووری ئێران ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو پاسێک کە سەرنشینانی پاکستانی هەڵگرتبوو، کە بە ڕێگاکانی پارێزگای یەزد بەرەو سنووری چەزابە دەڕۆیشت و بەنیازی ئەوە بوو بەرەو کەربەلا بڕوات، لە ڕێگای دێهشیر لە ڕێڕەوی خۆی لایدا و دوای ئەوەی خۆی کێشا بە دیوارێكدا وەرگەڕا.

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، لەم ڕووداوەدا ٢١ کەس بریندار بوون، ٧ کەس بۆ نەخۆشخانەی تێفت، ١٤ کەس بۆ نەخۆشخانەی ئەبرکو گوازراونەتەوە، ٢٨ کەسیش لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە.

سەید تەیمور حوسێنی، بەرپرسی پۆلیسی هاتووچۆی فەراجا سەبارەت بەم ڕووداوە ڕایگەیاند: بەدواداچوونە سەرەتاییەکانی شارەزایانی پۆلیسی هاتووچۆی راهور دەریدەخەن کە هۆکاری سەرەکی وەرگەڕانی ئەم پاسە كێشەیەکی تەکنیکی بووە لە سیستەمی برێك و لێژیی بەرزی تەوەرەكە بووەتە هۆی ئەوەی شۆفێرەکە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکە لەدەست بدات و ڕووداوەکە ڕوویداوە .

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top