هــــۆکــــاری هـــێـــز و مـــانــــەوەی پــــارتــــی

هــــۆکــــاری هـــێـــز و مـــانــــەوەی پــــارتــــی


پارتی دیموکراتی کوردستان لە دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ گەورەترین حیزبی کوردستانە لە ڕووی جەماوەر و هێز، لە ڕووی پێگە و سەنگی ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانیی.
پارتی دیموکراتی کوردستان لە ١٦ی ئابی سالی ١٩٤٦ لەلایەن باوکی ڕۆحی نەتەوەکەمان جەنەڕال و سەرکردەی گەورەی مێژووی کورد مەلا مستەفا بارزانی دامەزراوە، لەو ڕووژەوە تا ئەمڕۆ دەیان شۆڕەشی بۆ بەدەستهێنانی مافی گەلی کورد کردووە.
پارتی لە قوڵایی بێ ئومێدی نەتەوەکەماندا دروست بوو و ئومێدی گەڕاندەوە، پارتی هەڵقوڵاوی ناخی نیشتمانە تێکەڵەیەکە لە خوێن و خەم و ئازاری میلەت، بۆیە ئەم پارتییە هێندە بەهێزە.
پارتی و فاکتەرەکانی بەهێزبوون:
پارتی هەمیشە کۆمەڵە فاکتەرێکی هەیە کە پشتئەستوورە پێوە و بەردەوام پارتی بەهێزتر دەکات وەکو
١-هەبوونی مەرجەع و یەکلاکەرەوە
٢-دڵسۆزی و هێزی جەماوەرەکەی
٣-ڕاستگۆ و لەبەرەی خەڵک
٤-خیانەت نەکردن لە گەل و نیشتمان
٥-هەبوونی پەیڕەو و پرۆگرامی پتەو
٦-نوێبوونەوە و بەخۆدا چوونەوە
پارتی و مێژوو:
پارتی خاوەن مێژوویەکی کە هیچ نوقتەیەکی تێدانییە شەرمی لێ بکەینەوە مێژوویەکی پاک و گەورەیە، لە مێژووی خۆیدا وەکو حیزب خاوەنی هێزێکی خۆڕاگر و خۆ نەچێمێن بووە، بەژداری لە دەیان شۆڕەش و داستان کردووە دژی داگیرکاری و پێشێلکردنی مافی نەتەوەکەمان دیارترین شۆڕەشەکان بریتین لە
١-شۆڕەشی ئەیلۆلی مەزن
٢-شۆڕەشی گۆڵان
٣- داستانی خواکۆرک
٤- داستانی کۆڕێ
٥-داستانی پردێ و سحێلا و مەحمودییە
٦-جەنگی دژی داعش
وە دەیان شۆڕەشی دی.
پارتی و بەرپرسیارەتی:
لە ئێستادا پارتی وەکو هێزێکی سیاسی هەرە کاریگەری عێراق دادەنرێت، لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش هێزی یەکەمە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و چەندین بەرپرسیارەتی گرنگ و هەستیاری تری لە ئەستوودایە، پارتی بەردەوام بەوە لە حیزبەکانی دی جیا دەکرێتەوە کە لە بەرپرسیاری ڕاناکات تەنانەت ئەگەر دۆخەکە هەر چەند قورس و ناخۆشیش بێت پارتی لەگەڵ میلەتەکەی دەوەستێتەوە، وەکو ئەوانی تر نییە لە خۆشیدا بەژداربێت و لە ناخۆشیدا ون بێت پارتی لە چەندین قۆناغی گرنگ و هەستیاردا لەگەڵ میلەتەکەی وەستاوە و
بەرپرسیارەتی خۆیی جێبەجێ کردووە وەکو:
١-سەردەمی کیمیا بارانکردن و ئەنفاڵکردن
٢-سەردەمی بڕینی قوت و مافی خەڵک لەلایەن بەغدا
٣-سەردەمی جەنگ و قەیرانی دارایی
٤-سەردەمی ١٦ی ئۆکتۆبەر و ٢٠ و ٢٦ی ئۆکتۆبەر کە هەمووان ببوونە چاوساخی نەیاران
٥-سەردەمی کۆرۆنا
٦- سەردەمی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم
چەندین سەردەمی دی.
ئێمە وەکو پارتی ٧٨ ساڵە هەین و نەچەماوین، دەتوانین گەرەنتی ٧٨ ساڵی دیش بە نەیارانمان بدەین بۆیە با کەس گرەو لەسەر کەوتن و لەناوچوونی ئێمە نەکات چونکە ئێمە پشتئەستوور بە خودا و سەرۆک و جەماوەری پارتی، تا دێ و ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەبین.

Top