ئاگرێکی بەرفراوان لە دارستانەکانی یۆنان كەوتەوە

ئاگرێکی بەرفراوان لە دارستانەکانی یۆنان كەوتەوە

 

ئاگری دارستانەکانی نزیک پایتەختی یۆنان کە لە ڕۆژی یەکشەممە دەستی پێکرد، ئاسمانی ئەسینای تاریک کرد و بە خێرایی بەرەو جەرگەی ئەم شارە دەڕوات.

میدیاکانی یۆنان ڕایانگەیاند: زیاتر لە 400 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە و 110 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و چەندین کەسی خۆبەخش خەریکی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگرەکەن. هەروەها 15 فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە و 9 هێلیکۆپتەر یارمەتیدەرن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە کە تەنها 35 کیلۆمەتر لە ئەسیناوە دوورە.

بەپێی دوایین ئامار کە دەسەڵاتدارانی یۆنان ڕایانگەیاندووە، تا ئێستا هەشت کەس بەهۆی کێشەی هەناسەدانەوە خەوێندراون.

دەسەڵاتدارانی بەرگری شارستانی لە ڕێگەی کورتەنامەیەکەوە ڕێنمایی چۆڵکردنی ناوچەکەیان بۆ هەموو دانیشتوانی ناوچەکە دەرکرد و هەروەها یاریگای ئۆڵۆمپی ئۆکایان لە باکووری ئەسینای کردەوە بۆ ئەوەی هەزاران کەسی ئاوارە لەخۆبگرێت. ئەم کەسانە ئاراستەی شاری کەنار دەریای نیا مەکری کرابوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top