وتاری د.دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان

وتاری د.دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان


گفتوگۆکانی ڕاپۆرتی یەکگرتوو بۆ هەردوو ڕاپۆرتی دەورەی بیست و شەشەم و
بیست و حەوتەمی کۆماری عێراق بۆ لیژنەى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە
نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاکارییەکی ڕەگەز ی
جنێڤ ١٤ی ئابی٢٠٢٤
بـــەرێز ســـەرۆکی لێژنە...
بـــەڕێزان ئـــەندامانی لێژنە...
ئـــەم کـــاتەتان بـــاش...
ڕێگەم بدەن بە کورتی ئەو دەستکەوتانە بخەمەڕوو کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدەستی
هێناوە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی جیاکاری ڕەگەزیدا ، حکومەت کاری جددی کردووە بۆ
دروستکردنی کۆمەڵگایەکی دوور لە جیاکاری لە هەموو ئاستەکاندا و لەم چوارچێوەیەشدا چەندین
بابەتی پەیوەندیدار بەدواداچوونیان بۆ کراوە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا .
لەماوەی نێوان سااڵنی ٢٠١9 بۆ ،٢٠٢3 پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ) 35( یاسای دەرکردووە،
هەروەها ڕەشنووسی ) 7( یاسای نوێی ڕەوانەى پەرلەمان کر اوە و بەشێک لە یاساکانی تریش
لەبوارى پاراستنی مافەکانی مرۆڤ ، و زیاتر لە ) ١٢( یاسای تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی
ڕەگەزپەرەستی لەسەر بنەمای ڕەگەز هەموار ک راوەتەوە.
ئەم هەواڵنە لە چوارچێوەی پابەندبوونی حکومەتە بە جێبەجێکردنی پالنی پێنج ساڵەی حکومەتی
هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ، تاکو ئێستا شەش ڕاپۆرت لەو بارەوە ئامادەکراو ە، کە
هەڵسەنگاندنێکی بەراوردکاریی گشتگیر بۆ پرۆسەی جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی پالنەکە دەکات
بەپێی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان لە هەر سێ دەسەاڵتی یاسادانان، جێبەجێکردن و دادوەریدا.
لەسەر ئاستی دەسەاڵتی جێبەجێکردن، کۆی گشتی ڕاسپاردەکان گەیشت ووەتە ) ٤٤8( ڕاسپاردە .
ڕێژەی جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکان لە ساڵی ٢٠٢3 بۆ %7٤.١ بەرزبووەتەوە. لە کۆی ) ١9( ڕاسپاردە
سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی جیاکاری و ڕەتکردنەوەی گوتاری ڕق لێبوونەوە، ) ١5( ڕاسپاردە
جێبەجێ کراون و ) 3( ڕاسپاردە لە قۆناغی جێبەجێکردندان.
سەبارەت بە مافی کرێکارانی بیانی کە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەاڵیەتی تۆمار کراون، کە
ژمارەیان ) 88,65٢( لە ساڵی ٢٠٠8 ەوە تا کو نیوەی یەکەمی ساڵی ،٢٠٢٤ ئەم کرێکارە بیانیانە هەمان
مافەکانی کرێکارانی هەرێمیان هەیە ، لە هەمان کاتدا لیژنەیەکی بااڵ پێکهاتووە بۆ ڕێکخستن ی
کەفالەتکردن و دامەزراندنیان، و لیژنەیەکی تایبەتمەند پێکهاتووە بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی ئەو
کرێکارە ئافرەتە بیانییانە کە لە هەرێم کار دەکەن و هێڵی گەرمی ) 55٠٠( تەرخانکراوە بۆ وەرگرتنی
سکااڵکانیان.
بۆ ئەرشیفکردنى بەڵگەکانى تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش، حکومەتی هەرێم فایلی هەزاران
ڕفێنراوی ئەرشیف کردووە، کە دەکاتە ) ٢٤,965( فایل و) ٤٠8,5٤٠( الپەڕە. تا ئێستا ) 3,579( کەسی
ڕفێندراو ئازاد کراون و بە ڕێنمایی بەرێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،
جێبەجێکردنی پرۆژەی بەخشینی دەرماڵەی مانگانە ڕاگەیەندرا وە کە ئامانج لێی پاڵپشتیکردنە لەو
کەسانەى کە لە دەستى تیرۆریستانى داعش ڕزگار کراون. لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ دووبارە
شیاندنەوەى ئافرەتانى ڕزگاربوو لە کۆمەڵگادا، سەنتەری چارەسەری دەروونی لە شاری دۆهوک
کرا وەتە وە کە تائێستا پشتگیری سەدان ڕزگاربووی تێدا کراوە. جگە لەوەش زیاتر لە هەزار ئافرەتى
ڕزگاربوو ڕەوانەی ئەڵمانیا کراو ن بۆ وەرگرتنی چارەسەری دەروونی.
حکومەتی هەرێمی کوردستان کاردەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە
عەقڵییەکان، ژمارەی ئەوانەی بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانیکردن بە ماددە
هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکراون گەیشتوونەتە ) 5,87٠( کەس، بابەتى ماددە هۆشبەرەکان
ژینگەیەکی نائارام و ناسەقامگیر دروست دەکات کە دەبێتە ڕێگر لەبەردەم گەڕانەوەی خەڵکی ئەو
گوندانەى دەکەونە ناوچە سنوورییەکان، هەروەها گەڕانەوەى ئاوار ەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان.
دوو ڕەشنووسی یاسای چاکسازی و هەروەها یاسایەک بۆ سزای بەدیل ئامادەکراوە بۆ
چارەسەرکردنی قەرەباڵغی چاکسازییەکان و پاراستنی خێزانەکان لە هەڵوەشانەوە. جگە لە
دامەزراندنی بنکەی تەندروستی لە دامەزراوە چاکسازییەکاندا، و لە هەموو چاکسازییەکاندا تۆماری
داتا و زانیاری هەیە تایبەت بەو کەسانەی لەوێ دەستگیر کراو ن. لە هەمان کاتدا کامێرای چاودێری
لە سەرجەم ناوەندەکانی چاکسازی دانرا وە و دوو سندوقی سکااڵ ش دانراوە کە یەکێکیان لەالیەن
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەاڵیەتیە و ئەوی دیکەیان لەالیەن دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤە.
وەک بەشێک لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەدان لە ساڵی ،٢٠٢3
) 3٢( کەیسی پەیوەندیدار ڕەوانەی دەسەاڵتی دادوەری کراو ن. سەبارەت بە تۆمەتی ئەشکەنجەدانی
ڕۆژنامەنووسان ) 5( دۆسیە تۆمارکراوە. ) 3١( حاڵەت بەهۆى بەکارهێنانی توندوتیژی غەرامە کراوە،
و لێکۆڵینەوە لە کەیسێک کراوە. داواکاری گشتیش چەند داوایەکی جواڵندووە دژی
ڕۆژنامەنووسان.
لەالیەکی دیکەوە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لەهەرێمی کوردستان بەرتەسککراوەتەوە و
جێبەجێ ناکرێت، سەرەڕای ئەمەش لەساڵی ) ٢٠٢٢( وە تاکو ) ٢٠٢٤/8/١١( ژمارەی ئەو کەسانەی
لەهەرێم حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە گەیشتووەتە) ٤7٠( لەنێویاندا ) ١١( بیانی
هەبوون، سزای ) ٤( کەسیش لە سزاى لەسێدارەدان بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا وە.
هەرێمی کوردستان میوانداری نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارە و پەنابەر دەکات، حکومەتی هەرێم
پاڵپشتی سیاسەتی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان دەکات، لەسەرەتای ئەم مانگەشەوە
) ٢66( خێزان بە ئارەزوومەندانە گەڕێندرانەوە ناوچەکانی خۆیان. هەروەها حکومەت پێشتر
ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ) ٢7١( خێزانی دیکەی ئاوارە لە ناوچەی حەسەن شام کردووە.
بۆ دەستەبەرکردنی مافە ڕۆشنبیرییەکانی پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی
خوێندنی تورکمانی و سریانی دروستکراو ن، ) ١8( قوتابخانە بە زمانى تورکمانى کە ژمارەیان ) ٢,565(
قوتابییە و ) ٢٤( قوتابخانە بە زمانی سریانی کە ژمارەی ان ) ١,7٠8( قوتابییە، هەروەها دەستەیەک
دامەزراوە کە سەرپەرشتی خوێندنی ئێزیدیاتی دەکات لە پەروەردەی پارێزگای دهۆک.
حکومەتی هەرێم ڕێنمایی تایبەتی دەرکردووە بۆ ئەوەى وتاری هەینی دوور بێت لە دیاریدەى
توندوتیژی، و داواى پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەکات لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا. لەو
چوارچێوەیەدا ڕێز لە ) ١,8٠٠( وتاربێژ نراوە و پاڵپشتی بۆ ) 3٢١( وتاربێژ پێشکێشکراوە کە
بەشدارییان هەبووە لە پێشخستنی بەهاکانی پێکەوە ژیان و ڕەتکردنەوەی ڕق و کینە، هەروەها
لەیەکێک لە مزگەوتەکان بە زمانى تورکمانى وتارى هەینى دەخوێندرێتەوە.
ژمارەی قەرەجەکان لە هەرێم زیاتر لە ) 3٠ هەزار( کەسە، و بۆ پاراستنی مافەکانیان وەزارەتی ناوخۆ
مۆڵەتی داوە بە دامەزراندنی ناوەندی ڕۆشنبیرى قەرەجەکان، هەروەها ئاسانکارییەکی زۆری کرد وە
سەبارەت بە دەرکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان بۆیان بەشیوەى تایبەت. لەبواری پەروەردەدا لەنێو
قەرەجەکاندا ) 85( دەرچووی زانکۆ هەن، هەروەها ) ١,١٢5( یان لە قۆناغە جیاجیاکاندا درێژە بە
خوێندنیان دەدەن.
ژمارەی کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کە لە وەزارەتی کار و کاروباری
کۆمەاڵیەتی تۆمارکراون ) 78٫335) کەسە، لەو ژمارەیە (5٫6١7) کەس لە کەرتی گشتیدا و زیاتر لە
) ١3,٢٤9( کەس لە کەرتی تایبەتدا کاردەکەن، هەروەها وەزارەتی ڕۆشنبیری و الوان میدیای بینراوی
ڕاسپاردووە بۆ بەکارهێنانی زمانی ئاماژە لە پڕۆگرامەکانیندا.
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان یاسای ژمارە 8ی ساڵی ٢٠١١ی دژ بە توندوتیژی خێزانی پەسەند
کردووە، و کار بۆ هەموارکردنەوەی دەکرێت. بە پشتبەستن بەو یاسایە کە پێشتر ئاماژەمان پێدا وە،
) 5( شێڵتەر بۆ ئافرەتانى هەڕەشەلێکراو کراوەتەوە، کە لە ئێستادا ) 9١( ئافرەتی لەخۆگرتووە و
لەنێویاندا ) ٢١( ئافرەتى بیانی هەیە. لە کۆی ) ١8,6٢٠( سکااڵی توندوتیژی خێزانی کە پێشکەش بە
دادگاکانی لێکۆڵینەوە و تاوان کراوە لە ماوەی ساڵی ،٢٠٢3 ) ١٠,897( دۆسییە یەکالیی کراوەتەوە.
لە ساڵی ٢٠٢3 دادگاکان پێداچوونەوەیان بۆ ) 3١3( دۆسیەی تایبەت بە هاوسەرگیری کچانی خوار
تەمەنى یاسایى و هاوسەرگیری زۆرەملێ کردووە. دەستبەجێ ڕێوشوێنی یاسایی پێویست
دەگیرێتەبەر یەکسەر لەدواى ئاگادارکردنەوە سەبارەت بەم حالەتانە بە ئامانجى ڕێگریکردن لە
جیبەجێکردنى هاوسەرگیرییەکە و لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لە ئەنجامدانی ئەم
تاوانانە یان ئاسانکارییان بۆ ئەم کارە کردووە.
سەبارەت بە نوێنەرایەتی خانمان لە پۆستە بااڵکاندا و لە ناوەندەکانی بڕیاردان، خانمان پۆستی
بااڵیان وەرگرتووە لەوانە سەرۆکی پەرلەمان، وەزیر، لە دەزگای دادوەریشدا ) 7٢( دادوەری ئاف رەت
هەیە، ) 65( داواکاری گشتی، زیاتر لە ) ٢٠٠( یاریدەدەری دادوەری هەیە، و ) 5٠٠( دادنوسیش هەیە. لە
الیەکی دیکەوە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ) ١,6٠٠( ڕۆژنامەنووسی ژن و ) 57( خاوەن
ئیمتیاز و ) 7٤( سەرنووسەری لەخۆگرتووە.
تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، تیمە تایبەتەکان سەردانی ) ١96( کۆمپانیایان
کردووە، ) ١3( کۆمپانیا دراونەتە دادگا، ) 6٢( کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیرکراو ن،
) 8( کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ سزا دراون، هەروەها ) 9٠( پەراوی لێکۆڵینەوە یەکالیی
کرانەوە لە کۆى ) ١9٠( دۆسیەی تایبەت بە بازرگانیکردن بەمرۆڤ.
لەگەڵ سوپاس و پێزانین .

Top