چۆن کوردستانێکی تەبا بنیات بنێین

چۆن کوردستانێکی تەبا بنیات بنێین


دواى راپەڕینە مەزنەکەى بەهارى ساڵى 1991 ، ئەو فۆڕمەى لە سەر بنچینەى سەرکەوتنى خەبات چەکدارى وشۆڕش بونیاتنرا و دواتر لە یەکەمین هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە ساڵى 1992 و بە هاوبەشى وسازشێکى خەمخۆرانەى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پێناو بەهێزکردنى سەنگ وپێگەى هەرێمى کوردستان جێگر کرا ، هەژمارى جەماوەرى بزاڤى نەتەوەپەوەرى وپڕتر و بەهاتر کرد .لەگەڵ ئەوەى دواتر شەڕى نێوخۆى و کوردکورژى کۆست و ئاستەنگێى ڕووخێنەر بوو ، بەڵام زاڵبوون و بەسەر ئەو تەنگەژە و شەڕە ماڵوێرانکەرەدا کە تەنها دوژمنانى ئەم خاک و گەلەى تێیدا سوودمەند بوون وایکرد کە یەکگرتنەوەى ئیدارى و حکوومرانى کوردستان ، سەنگ وقورسایی و متمانەى بزاڤى کوردایەتى پاراست و خستیەوە سەر شوێنى خۆى .
گەلى کورد لە قۆناغێکى هەستیاروچارنووسسازدایە ، بەتایبەتى یەکریزى و تەبایی هێزو لایەنە سیاسییەکانى کوردستان دەبێتە هۆى پێشخستن و سەرخستنى هەرێم وئەزموونەکەمان و جگە لەوەى خۆشگوزەرانى بۆ خەڵک و هەرێمى کوردستان دەهێنێتە ئاڕاوە و دەبێتە هۆى بەرەنگاربوونەوەى سەرجەم ئەو هێرش و پیلانگێرییانەى کە دەبێتە هۆى مەترسى بۆ سەر قەوارەى هەرێمى کوردستان بەتەنها یەک شوناسى نەتەوەیی ویەک قەوارەى پێکەوە هەڕەشە لێکراو و یەک نیشتیمانى پێگەوە داگیرکراو و چاوچنۆکى تێکراو ، واتە بە یەکدەنگى دەگەین بەو ڕاستییەى کە سەربازى هەموو جیاوازە نێوخۆیی وجوگرافى و ناوچەیی و فیکرى و پێکهاتەکانى گەلى کورد سەربازى چەندین هێزى جیاواز تا ئاستى دژ بە یەک بەڵام ئەمانە مەحکوومن بەوەى کە پێکەوە هەموو لە بەرامبەر یەک هەڕەشە ویەک سیاسەتى نێودەوڵەتى بەرژوەندییە خوازیدان و پێکوە لە سەر یەک خاک و بەر هێرشى هەڕەشەکان دەبێنەوە ،
بەگەڕانەوە بۆ چەند بارەبوونەوەى مێژووى گەلەمان ، بەشێکى سەرەکى لە زۆربەى شکستەکانى گەلى کورد بۆ ئەو راستییە دەگەڕێتەوە کە گەلى کورد بە هۆى لێکدابڕانى نێوخۆیەوە نەیتوانیووە ڕووبەڕووى هێرش و پیلانگێرییەکان ببێتەوە و لەگەڵ سڕینەوەى یەکتر ووێرانکردنى یەکتر ، بۆیە ، ئەمڕۆ مێژوو پێمان دەڵێت ،هەموو کات بەرژوەندى حزبى و کەسى بەرژوەندییە باڵاکانى گەل و نیشتیمان دەکاتە قوربانى تاکە سیستەمى بەرگریکردن لە کورد و لە خۆى تاکە چەکى مانەوەى لە جیهاندا و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هێرشەکانى چەکى یەکبوون و کارى پێکەوەیە و تەبایی و یەکریزى گشت هێزە سیاسییەکانە کە دواتر ئەمە دەبێتە هۆى گەشەکردن وپاراستنى قەوارەکەمان و خۆشگوزەرانى و گەشەسەندنى زیاتردێنێتەئاراوە .
بۆیە، چیدى کورد نابێت چ وەک گەلێک و چ وەک تاک و چ وەک سیاسى و چ وەک هاووڵاتییەک تەنها خۆى بە قوربانى دوژمنە دەرکییەکانى و وڵاتانى داگیرکەر بکات و بزانێت لە بەر ئەوەى دەوڵەتە زڵهێزەکان ئەگەر کاریگەریشیان هەبێت بۆ رێکخستن ویەکریزى نێوماڵ کورد بەڵام دواجار ئەو دەوڵەتانە بەردەوام لە جەنگى بەرژوەندییە تایبەتییەکانى خۆیاندان و بە بێ گوێدانە قوربانییەکان و ئامادەش لەهەموو ساتێکى مێژووییدا پشت لە کورد بکەن .
دەبێ ئەو راستییەش بزانین کە بە هەموو حکوومەتى کوردستان ، نەدەتوانرێ جارێکى تر و نە لۆژیکیشە سەدەیەکى تر چاوەروانیەیکى دیکە و د دانبەرخۆداگرى و پشوودرێژى و خۆڕاگرى و ماڵ لە سەر کۆڵى لە خەڵکى کوردستان بکرێ، ئەوەى لە ژێر سەرکردایەتى ئەو بزاڤە روویدا ، سەر لە بەرى لە پێناو ئازادى خاک و سەربەستى نیشتیمان و سەربەخۆى نەتەوەیی بوو، لێ قۆناغى دوایش ئەو خۆشگوزەرانى و سەقامگیرى و سەربەستی و دادپەوەرى و ئارامیی ژیانە ، هەم ستراتیژ ، هەمیشە داخوازى و هەمیش ئامانجى خەڵکى کوردستانە ، چونکە دیموکراسى و بەهاى نەتەوەیی بۆ هەموو گەلان و کوردیش پڕ شکۆن ، دەبێت پارێزگاریان لێ بکەین و بەرپرسیار بین .
هەموو ئەو ئەزموونە مێژووییانە سەلماندوویانە کە هێزێک لە دونیادا دۆستى کەس ولایەنى دی نییە، هیچ دەوڵەتێک دڵخۆشى و ئارامى و سەروەرى خۆى ناکاتە قوربانى ئەوانى دیکە و نایبەخشێت بەوانى دی، دەبێت بۆ گەلى کورد ئاشکرا بێت ئەوەیە کە خودى خۆى دوژمنى سەرەکى خۆیەتى و پێش ئەوانەى دى وە خودى خۆشى رزگارکەرى خریەتى پێش ئەوانى دى کەواتە هیچ ڕێگەیەک جگە لە یەکریزى ویەکدەنگى کە کلیلى کوردستانێکى بەهێزوتەبایە لە بەردەمان بوونى نییە.

Top