لە ئەنجامی وەرگەڕانی بەلەمێک دەیان کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی وەرگەڕانی بەلەمێک دەیان کەس گیانیان لەدەستدا

 

بەهۆی وەرگەرانی بەلەمێكی کرێکاران لە ڕووباری داندای ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٥ کەسیش بێسەروشوێن بوون.

لە ویلایەتی سۆکۆتۆ لە نەیجیریا بەلەمێک كە 40 سەرنشینی هەڵگرتبوو نقوم بوو، ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان، بەلەمی ئەو کەسانەی کە دەچوونە کێڵگەکانی ئەم پارێزگایە، لەناو ڕووبارەکەدا نوقم بووە. 25 سەرنشینی بەلەمەکە گیانیان لەدەستداوە و 15 کەسیش كە بێسەروشوێن بوون لە لایەن تیمەكانی فریاگوزاری دۆزراونەتەوە و ڕزگارکراون.
لە وەرزی بارانباریندا لە نەیجیریا، هەندێک جار ڕووداوی هاوشێوە لەگەڵ بەلەمەکان لە ڕووبار و دەریاچەکاندا ڕوودەدەن.

دوایین جار لە ٩ی ئاب لە ویلایەتی بایلسا بەلەمێک بە سەرنشینەوە نقوم بوو، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و ١٥ کەسیش بێسەروشوێن بوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top