دوای ململانێی نێوان سوپای ڕووسیا و ئۆکرانیا خەڵک شاری کراسنۆیارسکی ڕووسیا بەجێدەهێڵن
دوابەدوای ناوچەی کورسکی ڕووسیا کە گۆڕەپانی ململانێی نێوان هێزەکانی ئۆکرانیا و ڕووسیایە، چۆڵکردنی خەڵکی ناوچەی کراسنۆیارسکی بێلگۆرۆدیش دەستیپێکرد.
پارێزگاری بێلگۆرۆد لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە سەبارەت بە ململانێی نێوان سوپای ئۆکرانیا و سوپای ڕووسیا لە ناوچەی کراسنۆیارسکی بێلگۆرۆد ڕاگەیاند.
وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە بۆ پاراستنی خەڵکی ناوچەکە دەست بە چۆڵکردن کراوە، گوتیشی: دانیشتوانی ئەم ناوچەیە گواستراونەتەوە بۆ ناوچە ئارامەکان.
پێشتر ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، كە 76 هەزار کەس ناوچەی کورسکیان جێهێشتووە.
دوای ئەوەی سوپای ئۆکرانیا لە ٦ی ئابدا هاتە ناو خاکی ڕووسیا، ماوەی حەوت ڕۆژە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی دوو وڵات بەردەوامە.
بارودۆخی ناوچەی کورسک بۆ ئاستی هۆشداریی فیدراڵی بەرزبووەتەوە و شەڕی تیرۆر لە ناوچەکانی کورسک، بێلگۆرۆد و برایانسک ڕاگەیەندراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل