پەیكەری زیرەكترین دز

پەیكەری زیرەكترین دز

پەیكەری فێڵباز و دزی ئەڵمانی (ویلهێلم ڤۆیگت) لە هۆڵی شارۆچكەی گەڕەكی (كۆپێنیك») لە بەرلینی پایتەخت لە ئەڵمانیا دانراوە، ئەم دزە خاوەنی بوێرانەترین و زیرەكترین دزییە لە مێژوودا، كە سوپا و پۆلیس بەشدارییان تێدا كردووە، ئەم كەسە لە ساڵی ١٨٦٣ لە (برۆسیا) لەدایك بووە و لە تەمەنی 14 ساڵیدا لەگەڵ خێزانەكەیدا ڕوویان لە بەرلین كردووە، یەكەم جار بوتڵێك شیری دزیوە، كە بەهۆیەوە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ زیندانی كراوە لە سەرەتای یەكەم دزییەوە تا ساڵی ١٨٩١، كۆی گشتیی سزاكانی ٢٥ ساڵ زیندانی بووە، درێژترین ماوەی سزایشی ١٥ ساڵ بووە. دوای ئازادبوونی لە زیندان، لە دوكانێكی پێڵاودا كاری كردووە و لەگەڵ خوشكەكەیدا ژیاوە، تا ئەو كاتەی دەسەڵات بڕیاری دیپۆرتكردنەوەی دا، چونكە كەسێكی پێشینەی تاوانی بەرز بووە و دەربەدەری شاری (هامبۆرگ) كراوە، بەڵام لە نیوەی ڕێگەدا هەڵهاتووە و گەڕاوەتەوە بۆ بەرلین. بەردەوام بە دوای كاردا گەڕاوە، بەڵام بێسوود بووە، خاوەنی دوكانەكان نەیاندەویست كاری پێ بدەن، بۆیە بڕیاریدا سزای ئەو دەوڵەتە بدات كە بێكار و بێ ماڵ و حاڵ بووە تێیدا.

 

 

Top