هێما و كۆدەكانی سەر تایەی ئوتۆمبێل
هەر تایەیەك خێرایی و مێژووی بەسەرچوونی دیاریكراوی خۆی هەیە، كە ئەم زانیارییانە لە سەر لای دەروەوەی تایە نووسراوە، بۆ نموونە ئەگەر لەسەر تایەیەك ژمارەی 1423 نووسرا بێت، ئەوە بەو مانایەیە كە ئەم تایە لە هەفتەی چواردەیەمی ساڵی 2023 بەرهەم هاتووە. هەر تایەیەك بە شێوەی ئاسایی لە نێوان 2 تا 4 ساڵ دەكرێ سوودی لێ وەربگیرێ و دواتر بگۆڕدرێ. خێرایی هەر تایەیەك بە پیتێك دیاری كڕاوە، بۆنموونە پیتی (L) واتا زۆرترین خێرایی ڕێگەپێدراو كە مرۆڤ دەتوانێ بەم تایەیە ئۆتۆمبێلەكەی لێبخوڕێت 120 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، پیتی (M)یش 130 و پیتی (N) 140وپیتی (P) 150 و پیتی (Q) 160 و پیتی(R) 170 و تەنیا پیتی (H) زیاتر لە 210 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا. لەبەر ئەم هۆكارەیە كە هەندێ لە تایەكان لە خێرایی زۆردا دەتەقن، چونكە ناتوانن لە سنووری دیاریكراو زیاتر بەرگەی پاڵەپەستۆی خێرایی بگرن، بۆیە پێویستە هەموو كاتێ سەیری هێمای دیاریكراوی سەر تایەی ئۆتۆمبێلەكان بكرێت و گرنگی بە خێرایی دیاریكراو بدرێت.