بچووكترین وڵات
January 16, 2025
رەنگا و ڕەنگ
وڵاتی سیلاند بە یەكێك لە نامۆترین وڵاتەكانی جیهان دادەنرێت، بەو پێیەی بێ خاكە و بێسنوور و دانپێدانانی نێودەوڵەتیی نییە، ڕووبەرەكەی لە ٥٥٠ مەتر چوارگۆشە تێناپەڕێت، سیلاند دەكەوێتە دەریای باكوور و دوورگەیەكی دەستكردە كە پێشتر قەڵایەكی دەریایی بووە بە ناوی فۆرت ڕۆفس، هێزی دەریایی شانشینی یەكگرتوو لە ساڵی ١٩٤٢ بۆ بەكارهێنان لە جەنگی دووەمی جیهانیدا دروستی كرد. ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی سیلاند لە ٢٥ كەس تێناپەڕێت، ئەوەی زیاتر جێگەی سەرنجە ئەوەیە كە ئەم دەوڵەتە لە ئێستادا دانپێدانانی نییە، هەرچەندە «پادی ڕۆی بەیتس» لە دوای ڕاگەیاندنی دامەزراندنی وڵاتەكەی لە ٢ی ئەیلولی ١٩٦٧ەوە خۆی بە شازادەی وڵات دەزانێت.