خانووەك تەمەنی نزیكەی ١٤٠ ساڵە
January 29, 2025
رەنگا و ڕەنگ
ئاگرە گەورەكەی لۆس ئەنجلۆسی ئەمریكا یەكێك لە بەناوبانگترین ماڵە مێژووییەكانی شارەكەی وێران كرد و كردییە خۆڵەمێش، ئەویش ماڵی ئەندرۆ مەكنیلی بوو كە لە ساڵی ١٨٨٧ دروست كراوە. یەكێك لە جوانترین قوربانییەكان بوو. ئەم خانووە سەرنجڕاكێش و مێژووییە چەندین ژووری لەخۆگرتبوو، لە نێویاندا ژوورێكی توركی بوو، كە بە نووسین و زەخرەفەی عەرەبی جوان نەخشێندرابوو، جوانترین دیزاینی سەرنجڕاكێشی هەبوو كە بە یەكێك لە خانووە جوانەكانی ئەو شارە دادەنرا.