ئیڤان خالید داوا كراوە
ئیڤان خالید داوا كراوە
ئیڤان خالیدی یاریزانی كوردی یانەی وەرزشیی كارەبای شاری بەغداد ئەم وەرزە داوین وەرزی دەبێت لەگەڵ یانەكەی شاری بەغداد، هەر چەندە یاریزانی ناوبراو ئەم وەرزە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی هەر بۆیە چەندین یانە عێراقی لە هەوڵی ئەوەدان گرێبەستی لەگەڵ ئەم یاریزانە مۆربكەن، لە بارەی ڕۆیشتنی بۆ ریزی یانەی تر ئیڤان خالید بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" بە دڵنیایی ریزی یانەی كارەبای شاری بەغداد جێدەهێلم بۆ ریزی یانەیەكی تر، چاوەڕوانی یانەی كارەبام بۆ ئەوەی شایستەداراییەكانم لە یانەكە وەربگرمەوە تاكو ئەوانیش وەڵامم نەدەنەوە ، جارێك هیچ شتێكم نییە، بۆیە لە ئێستادا ناتوانم بلێم دەچمە چ یانەیەك تاوەكو لەگەڵ ئەوان كارەكانم بە كۆتایی نەێت، لە بارەی هاتنی گرێبەستیش گوتی" بەلێ چەند گرێبەستێكم بۆ هاتووە لە یانەكانی تر پەنا بەخوای لە داهاتوویەكی نزیك خۆم یەكلای دەكەمەوە، چەند سەرچاوەیەكیش ئەوەیان ئاشكرا كردووە كەوا یانەی هەولێریش لە سەر هێلە بۆ ئەوەی ئیڤان ڕازی بكەن بگەرێتەوە ریزی یانەی هەولێر.
كارزان كانەبی