هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دوو قوتابخانە لە غەززە؛ لانیکەم ١٥ کەس کوژران

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دوو قوتابخانە لە غەززە؛ لانیکەم ١٥ کەس کوژران

 

لە هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر دوو قوتابخانە کە پەنابەرانی غەززە تێدا نیشتەجێبوون، ١٥ فەلەستینی کوژران کە بەشێکیان منداڵ بوون.

ڕێکخراوی بەرگری شارستانی غەززە بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند: کە لە ئەنجامی بۆردومانی دوو قوتابخانە کە پەنابەرانی غەززە لە لایەن چەکدارانی سوپای ئیسرائیلەوە داڵدەدرابوون، ١٥ فەلەستینی کە ژمارەیەکیان منداڵ بوون، کوژراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل قوتابخانەکانی ئەلزەهرا و عەبدولفەتاح حەمودیان لە گەڕەکی تەفەح لە ڕۆژهەڵاتی غەززە بۆردومان کردووە.

لە ئەنجامی ئەم بۆردومانەدا، ١٥ فەلەستینی کە لە نێویاندا منداڵ بوون کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.

لە لایەکی دیکەوە سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا دانی بەوەدانا کە هێرشی کردووەتە سەر قوتابخانەکانی ئەلزەهرا و عەبدولفەتاح حەمود.

سوپای ئیسرائیل ئیدیعای کردووە کە ئەو قوتابخانە ئاماژەپێکراوانە حەماس وەک "پەناگە" بەکاری هێناوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top