بەهای خۆراكی تۆوی گوڵەبەڕۆژە
تۆوی گوڵەبەڕۆژە Sunflower seeds هەندێك ماددەی گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو: ڕیشاڵ، چەورییە باشەكان، پرۆتین، ماددەی دژەئۆكسان، ڤیتامینەكانی E، C، B2، B3،B5، B6، B9، لەگەڵ كانزاكانی پۆتاسیۆم، مەنگەنیز، كالسیۆم، زینك، سلینیۆم، ئاسن، مەگنسیۆم. سوودە تەندروستییەكان: بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش بەوەی كە تۆوی گوڵەبەڕۆژە سیفەتی دژەمیكرۆب یان دژەبەكتریا و دژەڤایرۆسی هەیە، پاراستنی تەندروستیی دڵ، خۆپاراستن لە نەخۆشیی شەكرە و كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن لە تووشبووانی نەخۆشیی شەكرەدا. كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا واتە خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان، كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش لە ڕێگەی هێشتنەوی هەستی تێربوون بۆ ماوەیەكی باش، كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن، كەمكردنەوەی ئاستی چەوریی گلیسریدە سیانییەكان لە خوێندا، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خراپ LDL و بەرزكردنەوەی ئاستی كۆلیستیرۆڵی باش HDL لە خوێندا، هەروەها كۆنترۆڵكردنی نەخۆشیی بەرزبوونەوەی نائەلكهولی ڕێژەی چەوریی جگەر NAFLD كە لە چەند حاڵەت و نەخۆشییەكدا ڕوو دەدات وەكو: قەڵەوی، بەرگریی بەرانبەر بە هۆرمۆنی ئینسولین، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، خۆراكی ناهاوسەنگ، فرەكیسی هێلكەدان لە ئافرەتدا PCOS، سستبوونی گلاندی دەرەقی، نەشتەرگەریی بایپاسی گەدە، وەستانی كاتیی هەناسە لە كاتی خەودا، نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خوێن.