دهۆك بەشداری جامی كەنداوی عەرەبی دەكات

دهۆك بەشداری جامی كەنداوی عەرەبی دەكات

دهۆك بەشداری جامی كەنداوی عەرەبی دەكات
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی دهۆك بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا سەركەوت بۆ یارییەكانی جامی كەنداوی یانەكانی عەرەبی، و بە نوێنەرایەتی یانەكانی عێراقی شان بە شانی یانەكانی ووڵاتانی عەرەب بەشداری جامەكە دەكات، یانەی دهۆك ئەم وەرزە هەوڵی زۆریدا بۆ ئەوەی ئەو ئامانجەی لە سەرەتای دەستپێكی خولەكە هەیبوو بیپێكێت، دوای بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی یانەكان توانی بۆپ یارییەكانی پلەی ئۆف سەركەوێت و لە لە سەر حیسابی یانەكانی زەورا و نەجەف پلێتی سەركەوتنی بۆ جامی كەنداوی عەرەبی مسۆگەر كرد، لە شاری بەغدادش لە دواین یارییەك بە ئاستێكی بەرز دەركەوت بەرامبەر یانەی نەجەف و توانی یارییەكەی بە تاكە گۆلێكی بێ بەرامبەر لێ بباتەوە، دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشی دهۆك ئەم وەرزە لە ڕێگەی پاڵپشتییە داراییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان توانیان ئاست و ئەنجامی شایستە لە خولی پیشەرانی عێراقی بە دەست بهێنن، دهۆكییەكان لە جامی كەنداو شان بە شانی حەوت یانەی تری عەرەبی یاری دەكەن، لە ئێستادا كارگێڕیی یانەكەش دەستیان بە خۆرێكخستنەوەی نوێی كردوە بۆ ئەوەی بتوانن كۆمەلێك یاریزانی ئەستێرە و بەتوانا بهێنن بۆ ریزی یانەكەیان بۆ ئەوەی ئەم وەرزە هەم لە جامی كەنداو، هەمیش لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی بتوانن پارێزگاری لە ئەنجامە باشەكانیان بكەن و درێژەپێدەری ئەم وەرزە بن لە خولەكە، دهۆك ئەم وەرزە لە خولی پیشەگەران بە درێژایی خولەكە بە پێكهاتەیەكی بەهێز و پڕ لە ئەستێرە كوردەكانی شارەكانی كوردستان شەڕی سەرجەم یانەكانی تری عێراقی كردوە و هاندەرانی یانەكەش پاڵپشتیەكی بەهێزی یانەكە بووینە لە یارییەكان و بەردەوام پاڵپشتی تیپەكەیان كردوە بۆ ئەوەی بتوانن ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن. لە ئێستادا یانەی دهۆك بەفەرمی گرێبەستی یاریزان پاشەنگ عەبدولڵای یەكلای كردوە كە یاریزانێكی كوردی تاراوگەیە و گرێبەستی ژمارەیەك یاریزانی كوردی ریزی یانەكەشی تازە كردۆتەوە بۆ وەرزی نوێی خولەكە، لە بارەی سەركەوتنەكانی یانەكە دكتۆر عەبدوللا سەرۆكی یانەی وەرزشی دهۆك گوتی" سوپاسی پشتیوانیەكانی سەرۆكی حكومەت دەكەین بۆ بەردەوامبوونمان و سوپاسی خەڵكی شاری دهۆك و شارەكانی كوردستان دەكەم كە پشتیوانی یانەكەمان بوون و هاندەرانمان ڕۆڵێكی گرنگیان بینی لە سەركەوتنی یانەكەمان، هەنگاو بە هەنگاو ئاستی تیپەكەمان بەرەو قۆناغی باشتر دەبین.

كؤران كاوه

Top