زەوی لەرزین لە ئەسیوپیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی بیست کەس

زەوی لەرزین لە ئەسیوپیا بووە هۆی گیانلەدەستدانی بیست کەس

بەهۆی لەرزینێکی زەوی لە ناحیەی گۆفا لە باشووری ئەسیوپیا ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە ناحیەی گۆفا لە باشووری ئەسیوپیا لانیکەم ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا کە ژمارەیەک منداڵ و ژن و ئەفسەرێکی پۆلیسیان تێدایە.

میسیکر میتیکۆ، بەرپرسێکی ناوخۆیی لە بەیاننامەیەکدا لە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئەسیوپیا ڕایگەیاند، ڕەنگە ژمارەی قوربانیان بەرزبێتەوە لەگەڵ بەردەوامی هەوڵەکانی ڕزگارکردن.

میتیکۆ هەروەها ڕایگەیاندووە، هەندێک کەس کە بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردندا کردووە، بێسەروشوێنن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top