سەرۆک وەزیرانی بولگاریا سوپاسی تورکیای کرد

سەرۆک وەزیرانی بولگاریا سوپاسی تورکیای کرد

 

سەرۆکوەزیرانی بولگاریا سوپاسی تورکیای کرد بۆ ناردنی تیم و کەرەستەی ئاگرکوژێنەوە بۆ یارمەتیدانی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان.

ناوبراو لە وتارێکدا بۆ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی تورکیا لە بەرنامەیەکدا کە لە گوندی ڤۆدن لە نزیک شاری پلۆڤدیڤ لە بولگاریا بەڕێوەچوو، گوتی: ئێمە نیشان دەدەین کە دۆست و دراوسێی باش دەبێ پێکەوە کار بکەن.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە تیمەکانی تورکیا دوای ماوەیەکی کەم لە داوای هاوکاری لە باڵیۆزخانەی تورکیا لە سۆفیا بەرەو بولگاریا بەڕێکەوتن و دەشڵێت: ئەمە پەیوەندی باشی نێوان تورکیا و بولگاریا نیشان دەدات.

بە زمانی تورکی سوپاسی تورکیە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی وڵاتەکەی کرد.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە تورکیا ژمارەیەکی زۆر کەرەستە و تیمی ئاگر كوژێنەوەی بۆ ئەم وڵاتە ناردبوو بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان لە بولگاریا.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top