ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی خێرای ناوچەی "سەلامەت"ی غەززەی کرد

ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی خێرای ناوچەی

  

ئیسرائیل داوای لە خەڵکی غەززە کرد دەستبەجێ ئەو ناوچەیە چۆڵ بکەن کە پێشتر وەک "ناوچەی سەلامەت" ناسێندرابوو.

ئەفیخای ئەدرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێک لە چەند ناوچەیەکی دیاریکراو لە ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس لە غەززە ئەنجام دەدرێت، کە پێشتر وەک ناوچەیەکی پارێزراو ناسێندرابوو، و داوای لە دانیشتووانی غەززە کرد ئەم ناوچانە دەستبەجێ بەجێبهێڵن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل پلانی هەیە هێرش بکاتە سەر بەشێک لەو ناوچەیە.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل داوای لە فەلەستینییەکان کردووە "دەستبەجێ و بەشێوەیەکی کاتی" بچنە ناوچەی ئەلمەواسی.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top