کۆڕی لەکوێ خۆشەویستی هەبێت ژیان لەوێ هەیە بەرێوەچوو

کۆڕی لەکوێ خۆشەویستی هەبێت ژیان لەوێ هەیە بەرێوەچوو

ئاسۆ زرار
دەزگای ڕۆشنبیری زانکۆکانی جیهان لە درێژەی زنجیرە کار و چالاکییە هونەریی و ڕۆشنبیرییەکانیدا، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تاکڤین بۆ گەشە و هاوکاری مرۆیی کۆڕێکی تایبەتی بۆ دوو نووسەری بەئەزموونی بزواتی ڕۆشنبیری سازکرد و کتێبی "لە کوێ خۆشەویستی هەبێت ژیان لەوێ هەیە" بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و ڕۆشنفکرانی بواری وشە ناسێندرا.
ئەندازیار "بورهان سابیر" سەرۆکی دەزگای ڕۆشنبیری زانکۆکانی جیهان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ناساندنی کتێبێک لە بارەی چمکی خۆشەویستی ئەو دوو نووسەرە گەشتێکە بە نێو عەشق و پاکی ژیان و کۆکردنەوەی ئەو هەمووە جوانیەیە، کە دەبن بە سەربوردەی تاکەکان و گێڕانەوەی یاد و ئەوینی هەموومان لەو کتێبەدا ڕەنگیداوەتەوە، بۆیە ئێمە وەک دەزگایەکی ڕۆشنبیری لە چوارچێوەی چالاکییەکانماندا ئەو کۆڕەمان ڕێکخست و پشتیوانی خۆمان بۆ نووسەر و ئەدیبانی کورد و پێکهاتەکانی دیکە دەردەبڕین بۆ ئەنجامدانی چالاکییە هونەری و ڕۆشنبیرییەکانیان، کە بتوانێت خزمەت بە ڕەوشی هونەری کوردستان بکات.

کۆڕی لەکوێ خۆشەویستی هەبێت ژیان لەوێ هەیە بەرێوەچوو
Top