بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر 3 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر 3 کەس گیانیان لەدەستدا

 

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی سیخۆی سوپەرجێت-100ی ڕووسی لە ناوچەی مۆسکۆ سێ کارمەند گیانیان لەدەستدا.

پێی ڕاپۆرتەكان فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ڕووسیا لە ناوچەی مۆسکۆ کەوتە خوارەوە  و هەر ٣ ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی تاس بڵاویکردەوە، فڕۆکەی سیخۆی سوپەرجێت-100 لەکاتی گەشتێکی تاقیکاریدا لە ناوچەی کۆلۆمێنسکی ناوچەی مۆسکۆ کە دەوری پایتەختی ڕووسیای داوە، کەوتە خوارەوە.

بە وتەی تاس، لەم فڕۆکەیەدا 3 تیمی فڕۆکەوانی هەبووە و هیچ سەرنشینێکیش نەبووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سپۆتنیک، ڕووداوەکە نزیکەی 140 کیلۆمەتر لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا ڕوویداوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top