بارانێکی بەخوڕ و زریانی کوشندە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان

بارانێکی بەخوڕ و زریانی کوشندە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان

 

وەزیری تەندروستی تاڵیبان ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 15ی تەمووز دوای باران و زریانی بەخوڕ لە پارێزگای نەنگەرهار لانی کەم 35 کەس گیانیان لەدەستداوە و 230 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەرپرسی ئیدارەی ئیتلاعات و ڕۆشنبیری حکومەتی تاڵیبان ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو بارانبارینەی کە بەهۆی ئەو زریانە سەختە ڕوویداوە، لانیکەم 35 کەس لە جەلال ئاباد و بەشێک لە قەزاکانی دیکەی شاری نەنگەرهار گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها لە پارێزگا جیاجیاکانی وڵاتدا خانووی وێران کرد و دەیان کەسی کوشت، بێتوانایی لە یارمەتیدانی قوربانییەکان بووەتە هۆی زیادبوونی قوربانییەکان و زیانەکانی دارایی.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top