ڕووسیا دەستی کرد بە دروستکردنی پەناگەیەکی گەڕۆک و بەرگری لە هێرشی ئەتۆمی
ڕووسیا دەستی کردووە بە دروستکردنی پەناگەی گەڕۆک کە بەرگری لە هێرشی ئەتۆمی دەکات.
ڕووسیا دەستی کردووە بە بەرهەمهێنانی پەناگەی گەڕۆک کە دەتوانێت مرۆڤ لە هەموو جۆرە هەڕەشەیەک بپارێزێت، لەوانە شەپۆلی شۆک و تیشکی تەقینەوەی ئەتۆمی.
پەیمانگای توێژینەوەی سەر بە وەزارەتی فریاکەوتنی ڕووسیا ڕایگەیاند: کە پەناگەی KUB-M دەتوانێت بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر لە بەرامبەر مەترسییە سروشتی و دەستکردەکانی دیکە بپارێزێت وەك ئەومەترسییانەی باسکراون كە بریتین لە: تەقینەوە و چەکی قورس، کەوتنە خوارەوەی پاشماوەی باڵەخانەکان ؛ ماددە کیمیاییە مەترسیدارەکان و ئاگرکەوتنەوە.
. KUB-M لە کۆنتێنەرێکی بەهێزکراوی کەشتیوانی دەچێت و لە دوو مۆدیول پێکدێت - ژوورێک بۆ 54 کەس و بلۆکێکی تەکنیکی - توانای پاراستنی سەرباز و هاووڵاتیانی مەدەنی هەیە لە ئەگەری هەڕەشەی ئەتۆمیدا.
ئەم پەناگەیە بە ئاسانی دەتوانرێت بە بارهەڵگر بگوازرێتەوە و ببەسترێتەوە بە سەرچاوە ئاوییەکانەوە، هەروەها دەتوانێت لە سەهۆڵبەندانە فراوانەکانی باکووری ڕووسیا جێگیر بکرێت.
گوڵان: سەردار خەلیل