ئەمریکا کەرەستەی سەربازیی بۆ بنکەکەی لە سوریا نارد
ئەمریکا کاروانێکی ٤٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی ڕەوانەی بنکە سەربازییەکەی خۆی كرد، لە پارێزگای حەسکە لە سوریا.
سوپای ئەمریکا کاروانێکی ٤٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی ڕەوانەی بنکە سەربازییەکەی خۆی كرد، لە ناوچەکانی ژێر دەستی گروپی پەکەکە/یەپەگە لە پارێزگای حەسکە لە سوریا.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە دەستکەوتوون، ئەم کاروانە شەوی ڕابردوو دوای تێپەڕین بە دەروازەی سنووریی ئەلوەلید لە سنووری سووریا و عێراق، چووەتە ناو شارۆچکەی شادادی حەسەکە.
بەم کاروانە تەقەمەنی و ژووری پێش دروستکراو و سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئونگەر ڕەوانەی سوریا کرا.
هەروەها هێلیکۆپتەرە ئەمریکییەکان یاوەری ئەم کاروانە بوون.
گوڵان: سەردار خەلیل