ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بارانی بەخوڕ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی هیندستان بۆ ٧٨ کەس بەرزبووەتەوە.

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بارانی بەخوڕ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی هیندستان بۆ ٧٨ کەس بەرزبووەتەوە.

 

 

لافاو لە هیندستان بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٧٨ کەس

 

کاربەدەستانی یەکەی بەڕێوەبردنی کارەساتە سروشتییەکانی هیندستان ڕایانگەیاند: کە ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە ویلایەتەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بۆ ٧٨ کەس زیادی کردووە.

بەگوێرەی هەواڵی ئێن دی تی ڤی، بەرپرسان ڕایانگەیاندووە، کە هەزاران کەس ماڵەکانیان چۆڵکردووە، هەروەها ٢٦٩ کەمپ لە ناوچە جیاوازەکاندا دامەزراون و زیاتر لە ٥٣ هەزار کەسیش لە شوێنی خۆیان جێگیرکراون.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هیندستان بە هۆی ڕوودانی کارەساتی سروشتی لە ویلایەتەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، هۆشداریی سووری ڕاگەیاند.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top