ئۆکرانیا: فڕۆکەی شەڕکەری سیخۆی-٢٥ی ڕووسیمان خستووەتە خوارەوە
سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاند: کە فڕۆکەیەکی شەڕکەری ڕووسی "سیخۆی-٢٥"ی لە ناوچەی دۆنێتسک خستووەتە خوارەوە.
بنکەی ستراتیجی ئۆپەراسیۆنی خۆرتیسیای ئۆکرانیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: کە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە فڕۆکەیەکی شەڕکەری "سیخۆی-٢٥"ی ڕووسیان خستۆتە خوارەوە.
بەگوێرەی ئاماری ئەرکانی گشتیی سوپای ئۆکرانیا، هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا شەوی ڕابردوو بە 2 مووشەکی بالیستی "ئیسکاندەر ئێم" و 13 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "شاهید" هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی ئۆکرانیا و سەرجەم ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەش لەلایەن بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا لەناوبراون.
گوڵان: سەردار خەلیل