بەهۆی داڕمانی بینایەك ٧ کەس گیانیانلەدەستدا

بەهۆی داڕمانی بینایەك ٧ کەس گیانیانلەدەستدا

 

لە ئەنجامی داڕمانی باڵەخانەیەکی ٦ نهۆمی لە هیندستان، ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٥ کەسیش بریندار بوون.

بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەکی ٦ نهۆمی لە شاری سورات لە ویلایەتی گوجاراتی هیندستان ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٥ کەسیش برینداربوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی هیندستان تایمز، لەم ڕووداوەدا خەڵکێکی زۆر لە ژێر داروپەردوودا ماونەتەوە.

بینای ئاماژەپێکراو لە ساڵی ٢٠١٧ دروستکراوە و ٣٠ یەکەی تێدابووە کە زۆربەیان چۆڵ بوون.

چالاکیی ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی كە لە ژێر داروپەردوودان بەردەوامە.

ناوچەی ئاماژەپێکراو لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ زیانێكی زۆری بەرکەوتووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top