گردبوونەوەی ناڕەزایی جووتیارانی فەرەنسا
ڕۆژی دووشەممە 1٨ی تشرینی دووەم، جووتیارانی فەرەنسا ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر ئەگەری ڕێککەوتنی بازرگانی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و بازاڕی هاوبەشی ئەمریکای باشوور.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە بڵاوکراوە، جووتیاران بەشێک لە ڕێگای خێرای وێڵز-ڤیلاکۆبڵیان گرتووە و بەو هۆیەوە هاتوچۆ خاو بووەتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سەرۆکی فەرەنساش دژایەتی خۆی بۆ ئەم ڕێککەوتنە دەربڕی بەهۆی نیگەرانییەکانی لە پابەندنەبوونی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەمریکای باشوور بە ستانداردە ئەوروپییەکان.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە بازاڕی هاوبەشی وڵاتانی ئەمریکای باشوور کە بە مێرکۆسۆر ناسراون بریتین لە بەرازیل، ئەرجەنتین، ئۆرۆگوای و پاراگوای.
گوڵان: سەردار خەلیل