بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین لە نیپاڵ و بەنگلادیش ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین لە نیپاڵ و بەنگلادیش ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا

 

لە ماوەی ٣٦ کاتژمێری ڕابردوودا لە نیپاڵ ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢ کەسیش بریندار بوون و ٩ کەسیش بێسەروشوێن بوون.

نیپاڵ لە باشووری ئاسیا لەگەڵ لافاو و زەوی لەرزین کە بەهۆی بارانبارینی وەرزیەوە دروست دەبێت، کێشەی هەیە.

لە ماوەی ٣٦ کاتژمێری ڕابردوودا لەم وڵاتە ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢ کەس بریندار بوون و ٩ کەسیش بێسەروشوێن بوون. چالاکییەکان بۆ دۆزینەوەی ونبووەکان بەردەوامن.

بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین ڕێگاوبانەکان بەڕووی هاتوچۆدا داخران.

لە شاری کاتماندۆی پایتەختی نیپاڵ، زۆرێک لە ڕووبارەکان بۆش بوون و زۆرێک لە خانووەکان کەوتوونەتە ژێر ئاوەوە.

هەروەها ئاوی ڕووبارەکانی  گەندەکی، ڕاپتی و شاردا زیادی کردووە.

لە بەنگلادیش کە ژمارەی دانیشتووانی ١٧٠ ملیۆن کەسە لە باشووری ئاسیا، بەهۆی بارانی بەخوڕەوە ٨ کەس گیانیان لەدەستدا.

لە کۆی ٦٤ ناوچەی وڵات زیاتر لە ٢ ملیۆن کەس بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە. سەدان پەناگە بۆ ئاوارەکان کرایەوە.

هەروەها خۆراک و هاوکاری ڕەوانەی ناوچە سەختەکانی باکووری وڵات کرا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top