ســـــه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی ١٤٤٦، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م.

به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچییه‌وه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسوڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.
له په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانیدا هاتووه، به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی ١٤٤٦، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، داواکارین لە خوای مەزن و دلۆڤان، ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خێر و ئاشتی و ئارامی و پێشکەوتن و کامەرانی بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ساڵی نوێی کۆچی لە گشت موسڵمانان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی‌دا بن.