ســـەرۆک بــارزانــی: هیودارام ساڵی نوێی کۆچی ببێتە دەرفەتێک بۆ پەرەسەندنی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە

ســـەرۆک بــارزانــی: هیودارام ساڵی نوێی کۆچی ببێتە دەرفەتێک بۆ پەرەسەندنی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە

سەرۆک بارزانی، ساڵی نوێی کۆچی لە هەموو موسڵمانانی جیهان پیرۆز دەکات و هیوا دەخوازێت بۆنەکە، ببێتە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی فەرهەنگی یەکترقبووڵکردن و پەرەسەندنی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە.

یەکشەممە، 07-07-2024، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی سەری ساڵی 1446ی کۆچی و یەکی مانگی موحەرەم، "گەرمترین پیرۆزبایی" خۆی ئاراستەی هەموو موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد و هیوای خێر و خۆشیی بۆ هەموو لایەک خواست.

سەرۆک بارزانی هیوا دەخوازێت "ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە دەرفەتێک بۆ پتەوکردنی فەرهەنگی یەکترقبووڵکردن و پەرەسەندنی ئاشتی و ئارامی و برایەتی لە ناوچەکەماندا".

سه‌ری ساڵی كۆچی هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژی كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محەممەد (د.خ) له‌ مه‌ككه‌وه‌ بۆ مه‌دینه. ساڵانه‌ و له‌م ڕۆژه‌دا سه‌ری ساڵی كۆچی، له‌وڵاتانی موسوڵمان به‌رز ده‌نرخێنرێت و ئاهه‌نگ و بۆنه‌ی تایبه‌تی تێدا به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

سه‌ره‌تای دانانی ئه‌م ساڵنامه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می دووه‌مین خه‌لیفه‌ی موسڵمانان عومه‌ری كوڕی خه‌تاب (ڕ.خ)، به‌پێی سه‌رچاوه‌ مێژووییه‌كان ئه‌وكات، ئه‌و بڕیاری له‌وه‌ داوه‌ كه‌ ده‌بێت ساڵنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ مێژووی ئیسلام دابنرێت.

 


 

Top