بەهۆی لەرزینێکی توندی فڕۆکە دەیان کەس بریندار بوون
بەپێی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ئیسپانی، بەهۆی لەرزینێکی بەهێزەوە دەیان سەرنشینی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکەی بۆینگ، ڕۆژی سێشەممە ، لە ڕێگای مەدریدەوە بۆ ئۆرۆگوای برینداربوون.
دەوترێت 325 سەرنشین لەم فڕۆکەیەدا هەبوو. وەزارەتی دەرەوەی ئۆرۆگوای ڕایگەیاند، لەم ڕووداوەدا لەنێوان 25 بۆ 30 کەس برینداربوون.
هەروەها وەزارەتی تەندروستی ویلایەتی ڕیۆ گراند ژمارەی بریندارانی بە ٣٠ کەس ڕاگەیاند.
دەوترێت سەرنشینەکان بەهۆی لەرزینێکی بەهێزی فڕۆکەکە تووشی برینداربوونی سەریان بوون و بڕبڕەی ملیان شکاوە، یان توشی ئازاری سنگ بوون و زۆرێك لە بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
گوڵان: سەردار خەلیل