سەیران عوسمان بوو بە دایك

سەیران عوسمان بوو بە دایك

دوای ئەوەی لە 14ی شوبات ئەمساڵ لە بۆنەی ڕۆژی خۆشەویستی ڕایگەیاند كە دووگیانەو خێزانەكەیان گەورە دەبێت و دەبن بە خێزانێكی 3 كەسی, لە ئێستادا (سەیران عوسمان) خانمە گۆرانیبێژی كورد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا لە ژووی نەشتەرگەری دەردەكەوێت و پێشوازی لە منداڵەكەی دەكات.

سەیران عوسمان بوو بە دایك

سەیران لەسەر بڵاوكراوەكەی نووسیویەتی:(خۆشترین ڕۆژی ژیانم,جەرگی دایە یاخوا بەخێر بێیت بۆ ژیانمان,یاڕەبی خودایە هیچ كەسێك بێبەش نەكەی لەو هەستە خۆشە)

شایەنی باسە..سەیران عوسمانی خانمە گۆرانیبێژ هاوسەرگیری لەگەڵ (سەهەند وەیسی) كردووە كە دەكاتە كوڕی هونەرمەندی دیاری كورد (عەزیز وەیسی),دوایین بەرهەمی سەیران بریتیبوو لە گۆرانی(خۆشم ئەوێی) لە تێكستی مازیار فایەق,وە (نیلوفەر مەنسوری) ئاوازەكەی ئامادەكردووە,هەروەها (ناسر حەیدەری) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكە ئەنجامداوە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top