ژمارەی قوربانیانی لافاو لە چین بۆ ٤٧ کەس زیادی کردووە

ژمارەی قوربانیانی لافاو لە چین بۆ ٤٧ کەس زیادی کردووە

 

لافاوەکە بەهۆی ڕژانی ڕووباری سانگی ئۆن لە پارێزگای مێسوئۆ لە پارێزگای گوانگدۆنگ بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٣٨ کەس لە ناوچەی پینگیۆن.

ژمارەی قوربانیانی لافاو بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە پارێزگای گوانگدۆنگی چین بۆ ٤٧ کەس زیادی کردووە.

بەپێی ئەو هەواڵەی لە میدیا نیشتمانییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، لە لافاوەکەدا لە ناوچەی پینگیۆن ٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە کە بەهۆی ڕژانی ڕووباری سانگی ئۆن لە پارێزگای میسوئۆ لە پارێزگای گوانگدۆنگ دروستبووە.

بەم شێوەیە ژمارەی قوربانیانی لافاو لە میسوئۆ بۆ ٤٧ کەس زیادی کرد. پێشتر ڕاگەیەندرابوو کە ٤ کەس لە شاری میشیان گیانیان لەدەستداوە و ٥ کەسیش لە شاری شیاولینگ گیانیان لەدەستداوە.

بارانبارینی بەخوڕ و لافاو و زەوی لەرزین لەماوەی ئەم هەفتەیەدا زیانێکی زۆری ماددی بەم شارە گەیاندووە. سەدان پرد بەدرێژایی ڕووباری سانگی ئۆن وێران بوون و 365 کیلۆمەتر ڕێگاوبان زیانیان بەرکەوت و چەند هێکتار زەوی کشتوکاڵیش ژێرئاوکەوت.

هەفتەی ڕابردوو هەڕوەها پارێزگاکانی فوکسین و گیکۆ و هەڕێمی خۆبەڕێوه بەڕی گوانگشی گوانگ له باشووری چین بەهۆی باران بارینی زۆره وه ڕووبەڕووی لافاو بونەتەوه .

هەروەها ناوەندی نیشتمانی کەشناسی هۆشداریی بارانبارینی بەخوڕ و لافاوەکانی بۆ گەیکۆ، هینان و ئانهویی لە ناوخۆ و پارێزگای جیانگسو لە ڕۆژهەڵات دەرکرد.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top