لە تەقەکردنێكی دیكەدا لە ئەمریکا چەند کەسێک کوژران و بریندار بوون

لە تەقەکردنێكی دیكەدا لە ئەمریکا چەند کەسێک کوژران و بریندار بوون

 

 

 

بەهۆی تەقەکردن لە ویلایەتی ئارکانساسی ئەمریکا ٣ کەس کوژران و ١١ کەسیش بریندار بوون

پۆلیسی ویلایەتی ئارکانساس ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی تەقەکردن بە گروپ لە مارکێتێک لە یەکێک لە شارەکانی ویلایەتەکەدا لانیکەم ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١ کەسیش برینداربوون کە سێ ئەفسەری پۆلیس بوون. بەڕێوەبەری پۆلیسی ویلایەتی ئارکانساس بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، تۆمەتبارەکەش لە تەقەکردنەکەدا لەگەڵ پۆلیس بریندار بووە.

تەقەکردنەکە لە دوکانێکی خواردن و خواردنەوە لە شاری فۆردایس ڕوویداوە کە شارۆچکەیەکی ٣٢٠٠ کەسییە و ٧٠ میل (١١٢ کیلۆمەتر) لە باشووری شاری لیتل ڕاکەوە دوورە. تا ئێستا پاڵنەری هێرشبەرەکە ئاشکرا نەکراوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی ویلایەتی ئارکانساس دەڵێت "بەداخەوە دەتوانین پشتڕاستی بکەینەوە کە 11 هاووڵاتی مەدەنیی بێتاوان تەقەیان لێکراوە و سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە". لە ئاڵوگۆڕی تەقەدا دوو ئەفسەری پۆلیس بریندار بوون. هەروەها تۆمەتبارەکە تەقەی لێکراوە و دەستگیرکراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە لە یاسا ناوخۆییەکانی ئەمریکادا لە تەقەکردنێك کە سێ کەس یان زیاتری تێدا بکوژرێت، بە تەقەکردنێکی بەکۆمەڵ دادەنرێت.

لە ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە ٥٠٠ تەقەكردنی لەو جۆرە لە سەرانسەری ئەمریکا تۆمار کراوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top