بەهۆی لافاو لە نەیجیریا زیاتر لە دوو هەزار کەس ئاوارە بوون

بەهۆی لافاو لە نەیجیریا زیاتر لە دوو هەزار کەس ئاوارە بوون

 

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە نەیجیریا زیاتر لە دوو هەزار کەس ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە شاری لاگۆس کە پڕ دانیشتووترین شاری نەیجیریایە لافاو دروستبووە، زیاتر لە دوو هەزار کەس ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.

دەزگای نیشتمانیی بەڕێوەبردنی فریاکەوتنی نەیجیریا لافاوێکی توندی دەوروبەری شاری لاگۆس و زیانەکانی ژمارەیەکی زۆر لە خانووی نیشتەجێبوونی ڕاگەیاند.

هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە قوتابخانە و نەخۆشخانە و بنکەکانی پۆلیسی ئەم ناوچەیەش ئاویان تێکەوتووە.

پێشتریش لە ساڵی ٢٠٢٢ لە نەیجیریا لە کاتی بارانبارینی وەرزی گەرما و لافاوێکی زۆردا زیاتر لە ٦٠٠ کەس گیانیان لەدەستدابوو.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top