ســــەرۆک بـــارزانــــی: لە خودای مەزن داواكارم ئهم جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا
سەرۆک بارزانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە: پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هاووڵاتییانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.
ڕۆژی شەممە (15ـی حوزەیرانی 2024) سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و خۆشی و ئارامی بۆ خەڵكی كوردستان بێنێتە دی و، ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا.
دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.
لەم بۆنە پیرۆزەدا لە خودای مەزن داواكارم خێر و خۆشی و ئارامی بۆ خەڵكی كوردستان بێنێتە دی و، ئەو جەژنە پیرۆزە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و هەموو جیهاندا.
جەژنتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی...
مسعود بارزانی
15ی حوزەیرانی 2024