بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر سەردانی باڵوێزخانەی عێرآقی کرد
بەبۆنەی دەست بەکار بوونی دکتۆر قەحتان تاها ئەلجنابی وەک باڵوێزی عێراقی فیدراڵ لە وڵاتی میسر، شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی سەردانی باڵوێزخانەی عێرآقی کرد و پیرۆزبایی پێشکەش بە بەرێزیان کرد و هیوای خواست لە کارەکانی سەرکەتوو بێت، بەرپرسی مەکتەبی پارتی دووپاتی هەماهەنگی و هاوکاری کردەوە بۆ خزمەتکردنی رەوەندی عێراقی و کوردستانی لە وڵاتی میسر، لە لای خۆیەوە باڵوێزی عێراق سوپاسی نوێنەری پارتی کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربری بۆ ئەو سەردانە و ئامادەی خۆی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوکاریەک.
لەو دیدارە باس لە دوا پێشهاتەکانی عێراق و پەیوەندییدکانی نێوان بەغدا و هەولێر کرا
بەرپرسی پارتی سوپاسی باڵوێزی عێراق کرد بۆ پێشوازی گەرم و مێوانداری