خۆپاراستن لە دڵەكزێ لەكاتی شەودا
دڵەكزێ Heartburn هۆكارێكی بەهێزە بۆ تێكدانی خەو، بەڵام دەتوانرێت كە ڕێگەی لێ بگیرێت. لەكاتی پاڵكەوتندا، ترشەڵۆكی گەدە ئاسانتر دەگەڕێتەوە ناو سوورێنچك و دەگاتە قوڕگ، كە هۆكارە بۆ ناڕەحەتیی زۆر، بەهەرحاڵ دەتوانرێت بەم هەنگاوانە ڕێگە لە دڵەكزێ لەكاتی شەودا بگیرێت: زووتر خواردنی ژەمێكی سووكی ئێوارە كە 2-3 كاتژمێر پێش كاتی نووستن بێت، بەكارهێنانی سەرینی بەرز و هەوڵدان بۆ نووستن لەسەر تەنیشتی چەپدا، دووركەوتنەوە لە خواردنەوەی قاوە پاش ژەمی ئێوارە لەگەڵ میوە مزرەكان و خۆراكی تیژ، دووركەوتنەوە لە مەشقی وەرزشیی توند پێش كاتی نووستن، كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش چونكە كێشی زیاد زمانەی نێوان سوورێنچك و گەدە لاواز دەكات، دووركەوتنەوە لە جگەرە كە دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی زمانەی نێوان سوورێنچك و گەدە، لەبەركردنی جلی فراوان لەكاتی شەودا تاكو فشار نەكەوێتە سەر گەدە، جووینی بنێشتی بێ نەعناع بۆ ماوەی 30 خولەك پاش ژەمی ئێوارە، كە هاندەرە بۆ زیاد قووتدانی لیك و هاوسەنگكردنەوەی ترشەڵۆك كە گەیشتبێتە سوورێنچك، بەكارهێنانی دەرمانی دژەترشی Antacids بە شێوەی دەنكی جوین یان گیراوە دڵەكزێ بۆ ماوەیەكی كورت سووك دەكات و زیاد بەكارهێنانیان لەوانەیە زیانبەخش بێت، بەكارهێنانی دەرمانی كەمكردنەوەی دەردانی ترشەڵۆكی گەدە وەكو زانتاك یان گرووپی ئۆمیپرازۆل كە پێویستە تەنیا بە ڕێنمایی دكتۆر بێت.