حکومەتی سۆماڵ کوژرانی 50 ئەندامی گروپی توندڕەوی ئەلشەبابی لەم وڵاتە ڕاگەیاند.

حکومەتی سۆماڵ کوژرانی 50 ئەندامی گروپی توندڕەوی ئەلشەبابی لەم وڵاتە ڕاگەیاند.

 

 

لە سۆماڵ دەیان ئەندامی ئەلشەباب کوژران

 

هاوکات حکومەتی سۆماڵ ڕایگەیاند: کە پێنج سەربازی ئەم وڵاتەش لە شەڕی توندڕەوەکاندا کوژراون.

دەگوترێ ئەم ٥٠ ئەندامەی گرووپی توندڕەوی ئەلشەباب لە کاتی شەڕی دوێنێی ٣٥٠ کیلۆمەتر لە باکووری شاری مۆگادیشۆی پایتەختی ئەم وڵاتە کوژراون.

حکومەتی سۆماڵ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، هێزەکانی حکومەت زانیارییان لەسەر هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراوی ئەلشەباب پێگەیشتووە و ژمارەیەک چەکداری توندڕەویان لە بۆسەیەکدا لە قەزای گاڵگادود کوشتووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، کە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەکدارانی ئەلشەبابیش ئەنجام دراوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top