ئۆکرانیا: بۆ یەکەمجار فڕۆکەی شەڕکەری سوخۆی-٥٧ی ڕووسیمان خستووەتە خوارەوە

ئۆکرانیا: بۆ یەکەمجار فڕۆکەی شەڕکەری سوخۆی-٥٧ی ڕووسیمان خستووەتە خوارەوە

 

دەزگای هەواڵگری ئۆکرانیا ڕایگەیاند، سوپای ئەو وڵاتە بۆ یەکەمجار فڕۆکەیەکی جەنگی سیخۆی-٥٧ی ڕووسیی خستووەتە خوارەوە.

دەزگای هەواڵگری ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوێنێ سوپای ئەو وڵاتە بنکەی ئاسمانی سەربازی ئاختوبینسکی لە ناوچەی ئاستراخانی ڕووسیا کردە ئامانج.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەم سەربازگەیە ٥٨٩ کیلۆمەتر لە هێڵی بەرکەوتنەوە دوورە و فڕۆکەی جەنگی " سیخۆی -٥٧"ی ڕووسی بەرکەوتووە.

لە لێدوانەکەی سەرەوەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە وێنەکانی مانگی دەستکرد دەریدەخەن کە فڕۆکەکە بەرکەوتووە.

لەم بەیاننامەیەدا، بە ئاماژەدان بەوەی کە تەنیا ژمارەیەکی کەم لەم جۆرە فڕۆکە شەڕکەرانە لە هێزی ئاسمانی ڕووسیادا هەن، باس لەوە کراوە کە بۆ یەکەمجار فڕۆکەی شەڕکەری ڕووسیا " سیخۆی -٥٧" لەم بنکەیەدا بەرکەوتووە .

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top