لە شاری سلێمانی "ڕۆژانی گیتاری فلامێنکۆ"دەستیپێكرد

لە شاری سلێمانی

فێرگەی "سولی فلامێنکۆ،" بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێكخراوی "کوردستان دیالۆگ" کۆنسێرتی (میوزیکی فلامێنکۆ)ی سازکرد.

لە شاری سلێمانی

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی 8/6/2024 لە هۆڵی سینەما ساڵم لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك هونەرمەند و ئارەزوومەندانی موزیك,فێرگەی (سولی فلامینكۆ)كۆنسێرتێكی موزیكی بۆ ژمارەیەك لە فێرخوازەكانی ڕێكخست.

لە شاری سلێمانی

لە ئەم هەفتەیەدا (ڕۆژانی گیتاری فلامینكۆ) بەردەوام دەبێت و خشتەی چالاكییەكە بەم شێوەیە دەبێت.

-ڕۆژی دوو شەممە10/6/2024 لە كافتریای سینەما سالم دوو فێرخوازی گیتارژەنی سولی فلامینكۆ بەشدار دەبن و ڕێسیتالی فلامینگۆیان دەبێت و بە شێوەی تاكژەنی بەشدارن,كاتژمێر 5ی ئێوارە (گلێنە شەهاب) كە هەشت شاكاری فلامینكۆ دەژەنێت,هەروەها دواتر كاتژمێر 5:35 (سورێن سامان) شەش شاكاری جیهانی دەژەنێت.

-ڕۆژی چوارشەممە 12/6/2024 كاتژمێر 6ی ئێوارە لە ناوەندی غەزەلنووس لە فامیلی مۆڵ لەلایەن فێرخوازی گیتارژەن(كۆژین نیاز)ەوە ڕێسیتال بەڕێوەدەچێت,وە لە هەمان ڕۆژدا كاتژمێر 6:35 كۆنسێرتێكی موزیكی بەڕێوەدەچێت.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

لە شاری سلێمانی
لە شاری سلێمانی
لە شاری سلێمانی
لە شاری سلێمانی
لە شاری سلێمانی
Top