هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکان ٧٠ کۆچبەری نایاسایی ڕزگار کرد کە ٢١یان منداڵ بوون.
ڕزگارکردنی ٧٠ کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی ئیزمیر
لە کەناراوەکانی ئیزمیر ٧٠ کۆچبەری نایاسایی ڕزگار کران کە ٢١یان منداڵ بوون.
بەپێی ئەو ئاگادارییەی کە لە ماڵپەڕی فەرماندەیی پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، دوای پێگەیشتنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بوونی کەشتیی هەڵگری کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی كارابورۆن و چێشمە، تیمێک لە هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکان ڕەوانەی ئەو ناوچانە کران.
تیمەکان ٧٠ کۆچبەری نایاساییان ڕزگارکرد کە ٢١ منداڵیان لە نێو ٤ بەلەمدا کە لەلایەن هێزەكانی یۆنانیەوە ڕەوانەكرابوون بۆ ناو ئاوەکانی خاکی تورکیا.
کۆچبەران دوای تەواوکردنی ڕەكارە یاساییەكان ڕادەستی فەرمانگەی کۆچبەری پارێزگا کراون.
گوڵان: سەردار خەلیل