هۆكارەكانی كەمیی وزە لە پیاودا

هۆكارەكانی كەمیی وزە لە پیاودا

گەلێك هۆكاری تایبەت بە ستایلی ژیان و حاڵەتی پزیشكی دەبنە هۆی كەمیی وزە Low energy كە هەندێكیان تایبەتن بە پیاوان. لەگەڵ ئەم ژیانە قەرەباڵغەی سەردەمدا، زۆرێك لە پیاوان ڕۆژانە هەست بە ماندووبوون و هیلاكی دەكەن. جگە لە هەستكردنی بەردەوام بە ماندووبوون نیشانەكانی دیكەی كەمیی وزە بریتین لە: بۆرژان لە كاتەكانی ڕۆژدا، گرفت لە تەركیزكردندا، نەبوونی پاڵنەر بۆ تەواوكردن یان ئەنجامدانی كارەكان. هۆكارەكان: كەمیی ماددە خۆراكییە گرنگەكان یان بەدخۆراكی Malnutrition، ئەنجام نەدان یان كەمیی مەشقی وەرزشی، كەمبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن، وەستانی كاتیی هەناسە لە كاتی خەودا Sleep apnea كە بریتییە لە وەستانی هەناسە بۆ ماوەی نزیكەی 10 چركە لە كاتی خەودا، كە زیاتر لە پیاودا بەدی دەكرێت، بەتایبەتی پیاوانی خاوەن كێشی زیادی لەش، خەوزڕان، خەمۆكی، كەمخوێنی، سستبوونی گلاندی دەرەقی، نەخۆشی بەتایبەتی شەكرە و نەخۆشیی دڵ، هەروەها زیانی لابەلای بەكارهێنانی هەندێك دەرمان.

 

Top