کەشتیەكی گەشتیاری بە ئاڵای باهامای، گەیشتە کەناراوەکانی ئالانیا
کەشتی گەشتیاری "مارلا دیسکۆڤەری" بە ئاڵای باهاماوە کە درێژییەکەی ٢٦٥ مەترە، لە کاتژمێرەکانی بەیانی گەیشتە شاری ئالانیا.
کەشتیی گەشتیاری "مارلا دیسکۆڤەری" لەژێر ئاڵای باهامادا چووەتە کەنارەکانی شاری ئالانیا لە پارێزگای ئەنتالیای توركیا.
ئەم کەشتییە ١٧٥٨ سەرنشین و ٧٤٣ کارمەندی هەڵگرتووە و زۆربەیان بەریتانین.
دوای تەواوکردنی ڕێکارە گومرگییەکان و دابەزینیان لە کەشتییەکە، گەشتیاران سەردانی شوێنە مێژووییەکان دەکەن و دەچنە بازاڕکردن و کاتێکی خۆش لە چێشتخانە و کافێکان بەسەر دەبەن.
گوڵان: سەردار خەلیل