هــێـــرشـــی ئــیــســـرائــیــل بۆ سەر قوتابخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان

هــێـــرشـــی ئــیــســـرائــیــل بۆ سەر قوتابخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان

 

لە ئەنجامی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەمپی پەنابەرانی نەسیرەت لە غەززە کە خەڵکی سڤیل تێیدا نیشتەجێ بوون، ٣٩ کەس کوژران.

لە ئەنجامی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەی سەر بە دەزگای فریاگوزاری و کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە نزیک ڕۆژهەڵاتی "UNRWA" لە کەمپی نەسیرەتی کەرتی غەززە کە خەڵکی سڤیل تێیدا پەنایان دەگرتبوو لانیکەم ٣٩ کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.

بریندارەکان و تەرمی قوربانییانی ئەم هێرشە دەستبەجێ گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top