پیادەڕۆیی تەمەن درێژ دەكات!

پیادەڕۆیی تەمەن درێژ دەكات!

لێكۆڵینەوە ئەمەریكییەكان روونیان كردۆتەوە كە هەنگاوی زیاتری پیادەڕۆیی رۆژانە، ئەگەری تووشبوون بەو نەخۆشییانە كەم دەكاتەوە كە ژیان دەخەنە مەترسیی مردن لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا بەتایبەتی نەخۆشیی دڵ، بۆنموونە رۆژانە پیادەڕۆیی 12،000 هەنگاوی، ئەگەری مردن بە نەخۆشییەكان تا رێژەی 65% كەم دەكاتەوە كە شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕانیش دەگرێتەوە، هەروەها پیادەڕۆیی 8،000 هەنگاو رۆژانە ریسكەكە تا رێژەی 51% كەم دەكاتەوە. كەواتە هەتا هەنگاوەكانی پیادەڕۆیی رۆژانە زیاتر و خێراتر بن، هێندە ئەگەری مردن بەم نەخۆشییانەی ژیان دەخەنە مەترسییەوە كەم دەبێتەوە. سوودە تەندروستییەكانی تری پیادەڕۆیی: باشتكردنی توانای دڵ و كۆئەندامی هەناسە، كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن، كۆنترۆلكردنی كۆلیستیرۆلی خوێن، سووككردنی ئازاری جومگە و ماسوڵكەكان، سووككردنی سترێس و باشتركردنی مەزاج، كۆنتڕۆلكردنی كێشی لەش، كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیی شەكرە، بەرزكردنەوەی ئاستی وزەی لەش، باشتركردنی كوالیتیی خەو، باشتركردنی توانا و فرمانەكانی مێشك، هەروەها بەهێزكردنی ئێسك و باشتركردنی توانای باڵانسی فیزیكیی لەش.

 

Top