خۆپیشاندانی دەیان هەزار ئیسرائیلی بۆ قبوڵکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس
![خۆپیشاندانی دەیان هەزار ئیسرائیلی بۆ قبوڵکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20240603125605_original_49.jpg )
دوای ڕاگەیاندنی وردەکاری ڕێککەوتنە پێشنیارکراوەکەی ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە بارمتەگرتن، ڕۆژی یەکشەممە ، دەیان هەزار کەس لە ئیسرائیل ڕێپێوانیان کرد بۆ قبوڵکردنی ئەم ڕێککەوتنە لەگەڵ گروپی حەماس.
ئەم خۆپیشاندانە دژی حکومەتی بنیامین ناتانیاهۆش بووە و خۆپیشاندەرانی شارەکانی تەلئەبیب و قودس و حەیفا داوای ئاگربەستی خێرا و ئازادکردنی بارمتەکان و هەڵبژاردنی پێشوەختەیان کردووە.
پێویستە بگوترێ خۆپیشاندەران دروشمی "سەردەمی هاوپەیمانی ئایینیی ڕاستڕەو کۆتایی هاتووە"یان ئەگوتەوە و لەگەڵ پۆلیسدا تێکهەڵچوونیان هەبووە و چەند کەسێکیش دەستگیرکراون.
گوڵان: سەردار خەلیل