ژنێک لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مەکسیک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

ژنێک لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مەکسیک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

 

 

خەڵکی مەکسیک یەکەمین سەرۆکی ژنیان هەڵبژارد

 

بەپێی ژماردنێکی خێرای فەرمی، « کلۆدیا شینبام » کە زانای کەشوهەوایە، وەک یەکەمین سەرۆکی ژن لە مەکسیک هەڵبژێردرا.

بە پشتبەستن بە نمونەیەکی ئاماری، سەرۆکی دامەزراوەی نیشتمانی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندووە، كە شینبام لە نێوان 58.3 بۆ 60.7%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. کاندیدی ئۆپۆزسیۆن « ژوژیتێل گالڤێز » لە نێوان 26.6 بۆ 28.6% و        « خۆرخی ئەلڤارێز ماینز» لە نێوان 9.9 بۆ 10.8%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

کاندیدی پارتی دەسەڵاتدار بۆ درێژەدان بەو ڕێگایە سیاسییەی کە لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا لەلایەن ڕاهێنەری سیاسییەکەیەوە، سەرۆک کۆمارئاندرێس مانوێل لۆپێز ئۆبرادۆر، هاتە ناو گۆڕەپانی هەڵبژاردنەکانەوە.

ئەمە یەکەمجارە لە مەکسیک کە دوو ڕکابەری سەرەکی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتەدا ژن بن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top